لە سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو گیرا

شەیری بکە لە:
لە سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو گیرا

ئاڤا نیوز

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر یەک تۆن خوورمای عێراقی ماوەبەسەرچوودا گرت، کە هەڵگیرابوو بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزان لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سیدسادق، بە هاوکاریی ئاسایشی ئەو قەزایە، دەستیان گرت بەسـەر بڕی زیاتـر لە یەک تـۆن خورمـای هەڵگیراوی خراپبوو لەناو کۆگایەک، کە خاوەنەکەی بەنیازی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بوو بە هاووڵاتییان.

لێدوانی فەرمی: ڕەزا محەممەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە ئاڤای گوت، "ئەو خورمایانە لە مانگی 10ـی 2025 ـەوە بەسەرچوون، خاوەنەکەی هەڵیگرتبوو بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا بیخاتە بازاڕەکان و ساغ بکرێنەوە، بەڵام لەلایەن لیژنەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیرا و لەنێوبران."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ