پێشەوا هەورامانی: حکومەتی عێراق دەستکاری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری ماددەی 140ـی کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق دەستکاری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری ماددەی 140ـی کردووە و لە ڕاگەیاندنی سەرژمێری ڕێککەوتنی پێشێل کردووە، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ڕێککاری یاسایی دەگرینەبەر.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای گوت: وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی پێشێل کردووە، هەرچەندە ئەو ڕێککەوتنە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش پەسەند کرابوو.
- پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بەپێی ڕێککەوتن دەبوایە ئەنجامەکان بڵاونەکرێنەوە تاوەکو هەردوولا لەسەری ڕێکدەکەون، ئەویش دوای ئەوەی سەرژمیری ناوچەکانی ماددەی 140 لەگەڵ سەرژمێری ساڵی 1957 بەراورد بکرێت و بە وردی پێداچوونەوەی بکرێت، ئینجا بە ڕێککەوتن ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراقی دەستکاری هەندێ لە یەکە کارگێڕییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی کردووە و پێشێلکاری کردووە، لە کاتێکدا هەندێ ناوچەی هاوبەش هەن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبردرێت و خزمەتگوزاری بۆ دابین دەکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: پێشەوا هەورامانی، دووپاتی کردەوە، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد لە ڕووی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکرێت، بۆ ئەمەش پێویستمان بەهەموو لایەنە سیاسیەکان دەبێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقیش کاری لەسەر بکرێت، سەرۆککۆماریش دەتوانێت سکاڵای یاسایی تۆمار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو گیرا






