پادشای سعوودیە بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: نوێژەبارانە بکەن و لە گوناهـ دوور بکەونەوە

شەیری بکە لە:
پادشای سعوودیە بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: نوێژەبارانە بکەن و لە گوناهـ دوور بکەونەوە

شا سەلمان عەبدولعەزیز, پادشای سعوودییە

ئاڤا نیوز

میدیای سعودیە بڵاوی کردەوە، بەهۆی وشکەساڵی و کەمیی بارانبارین بەبڕیاری شا سەلمان عەبدولعەزیز، نوێژەبارانە لە سەرتاسەری سعودیە ئەنجام دەدرێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: دیوانی شاهانەی سعوودیە لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە، "شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز، خادمی حەرەمی شەریف، داوای کردووە ڕۆژی پێنجشەممە نوێژەبارانە لە هەموو ناوچەکانی شانشینی سعوودیە ئەنجام بدرێت".

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕۆژژمێری کۆچی، نوێژەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە 24ی شەعبانی 1447ی کۆچی، کە هاوتایە لەگەڵ 12 شوباتی 2026، ئەنجام دەدرێت.

- لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە ئەم هەنگاوە پەیڕەوکردنی سوننەتی پێغەمبەرە (دروودی خوای لەسەر بێت) لە کاتی وشکەساڵی و پێویستیی وڵات بە باران.

- دیوانی شاهانە داوای لە هاووڵاتیان کردووە کە داوای لێخۆشبوون لە خودا بکەن و لە گوناهەکانیان دوور بکەونەوە. داوای زیادکردنی کاری خێرخوازی، بەخشینی سەدەقە دەکات.

- دیوانی شاهانە ئامۆژگاری بەشدار بووان دەکات کە بە دڵێکی پڕ لە هیواوە لە خودا بپاڕێنەوە، چونکە خودا ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە بەردەوام لێی دەپاڕێنەوە.

- دیوانی شاهانە هیوای خواستووە کە خودا بەزەیی بە وڵات و خەڵکەکەیدا بێتەوە و بارانی ڕەحمەت ببارێنێت بۆ ئەوەی ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ