موسەننا ئەمین: لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە

شەیری بکە لە:
موسەننا ئەمین: لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە

موسەننا ئەمین، کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

موسەننا ئەمین دەڵێت، لە کاندیدبوون پۆستی سەرککۆماری عێراق ناکشێتەوە. دەشڵێت، "نابێت کورد داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بدات".

لێدوانی فەرمی: موسەننا ئەمین، کاندید بۆ پۆستی سەرککۆماری عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا ئێستا کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرککۆمار دیاری نەکراوە. دەشڵێت، "نابێت کورد داوای خواستنی هەڵبژاردنی سەرککۆمار بکات".

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەگەری کشانەوەی لە کبڕکێی هەڵبژاردنی پۆستی سەرککۆمار، موسەننا ئەمین دەڵێت، "بەهیچ شێوەیەک لە پرۆسەکە ناکشێمەوە."

لەلایەکی دیکە: د. عومەر پێنجوێنی، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "د. موسەننا پاڵپشتییەکی بەهێزی لەنێو لایەنەکانی عێراق هەیە، ئەگەر پارتی و یەکێتیش لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێککەون، ئێمە کاندیدەکەمان ناکشێنینەوە، چونکە پۆستەکە پشکی کوردە و بە مافی خۆمان دەزانین کاندیدمان هەبێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ