56 پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی دژی کاندیدبوونی مالیکین و ژمارەکەش "زیاد" دەکات

شەیری بکە لە:
56 پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی دژی کاندیدبوونی مالیکین و ژمارەکەش "زیاد" دەکات

ئاڤا نیوز

سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکەمە دەڵێت، 56 پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی دژی کاندیدکردنی مالیکین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەم ژمارەیەش دەکرێت زیاد بکات، بەتایبەتیش ئەگەر هەندێک لایەن لەسەر هەڵوێستەکانیان بۆ پشتیوانی مالیکی سوور نەبن.

لێدوانی فەرمی: فەهد جبووری، سەرکردە لە ڕەوتی حیکمە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، 56 پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی (19ـی ڕەوتی حیکمە، 27ـی سادیقوون و 10 پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی خەدەمات) دژی کاندیدکردنی نووری مالیکین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

زانیاریی زیاتر: چوارچێوەی هەماهەنگی خاوەنی 185 پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی عێراق، هەرچەندە ئەم 56 پەرلەمانتارە لە یەک لەسەر سێش کەمترن (یەکە لەسەر سێی 185 پەرلەمانتار دەکاتە 62 پەرلەمانتاری چوارچێوە)، بەڵام بەوتەی فەهد جبووری ئەم ژمارەیە دەکرێت زیاد بکات، چونکە هەموو ئەو لایەنانەی پشتیوانی مالیکی دەکەن، تائێستا نازانرێت لە هەڵوێستەکانیان بەردەوامن یاخوود نا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ نووری مالیکی ئاشکرای کرد کە بوونی یەک سووپا لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان گەرەنتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەی داواکارییەکی ئەمریکا لە قەڵەم دەدرێت کە داوای کردووە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە و لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت لەوانەش سوپا تێکەڵ بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ