
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ وەزیرانی حکومەتی ئەو وڵاتە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
بە بڕیارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەریەک لە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە پۆستەکانیان بەخشران و دوو کەسی دیکە لە جێیان دەستنیشان کران.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، مستەفا چیفتچی، پارێزگاری ئەرزەڕۆم دەکاتە وەزیری ناوخۆ و ئاکن گورلەک، سەرۆکی داواکاریی گشتیی ئیستانبوڵ دەکرێت بە وەزیری داد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی فەرمی تورکی، "ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدان پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ، تورکیا بە پرۆسەیەکی سیاسی و یاسایی گرنگدا تێدەپەڕێت و چاوەڕێ دەکرێت وەزیرە نوێیەکان ڕۆڵی سەرەکیان لە جێبەجێکردنی پاکێجە یاساییەکانی داهاتوودا هەبێت."
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە عەلی یەرلیکایا و یڵماز تونچ لەگەڵ پێکهێنانی دوایین کابینەی حکوومەتی تورکیا لە 4-6-2023ەوە دەستبەکار بوون و ئەمڕۆ چوارشەممەش 11-2-2026، کۆتایی بە کارەکانیان هێنرا؛ هەردووکیان دوو پۆستی وزاری لە حکومەتی تورکیا وەدەگرن کە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و وەزاراتی دادای تورکیایە.
باکگراوند: مستەفا چیفتچی لە 1970، لە کۆنیا لەدایک بووە و دەرچووی بەشی کارگێڕیی گشتییە لە زانکۆی ئەنقەرە. شارەزاییەکی باشی لە کاروباری کارگێڕیدا هەیە و پێشتر پارێزگاری چۆروم و قائیمقامی پێنج قەزای جیاواز بووە. هاوکات، ئاکن گورلەک لە 1982 لە نێڤشەهیر لەدایک بووە و لە ساڵی 2005 کۆلێژی یاسای تەواو کردووە. پێشتر سەرۆکی هۆبەی 14ی دادگای سزا قورسەکانی ئەستەمبوڵ و یاریدەدەری وەزیری داد بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە





