دەزگای خێرخوازی بارزانی 401 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی دەگەیێنێتە ڕۆژئاوای کوردستان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازی بارزانی 401 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی دەگەیێنێتە ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکات سێ ملیۆن 360 هەزار نان بەسەر خەڵکی قامیشلۆ دابەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: کارزان نووری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوو پڕۆژەی دابەشکردنی نان لە قامشلۆ دەستپێدەکات، بۆ ئەو مەبەستە توانراوە 200 تۆن ئارد بۆ نانەواخانەکانی قامشلۆ دابین بکرێت."
کارزان نووری دەشڵێت: "لە ماوەی داهاتوو سێ ملیۆن و 360 هەزار نان بەسەر خەڵکی قامشلۆ دابەش دەکرێت، ئەگەر ڕۆژانە 70 هەزار نان دابەش بکرێت، ئەوا دەتوانرێت بۆ ماوەی 48 ڕۆژ، نان دابین بکەین."
٠ چەند ڕۆژێکە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ ئەو خێزانانەی لە دەرەوەی قوتابخانە و مزگەوتەکانن.
٠ تا ئیستا دوو هەزار و 71 خێزان هاوکاریکراون، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هەموو هەوڵێک دەدات تا بتوانێت دەستی هاوکارییەکانی بگەیێنێتە ناو کۆبانێ، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی نەدراوە.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی 21 ڕۆژی کارکردنیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی توانیویەتی بەمشێوەی خوارەوە هاوکارییەکانی ببەخشێت:
٠ 401 بارهەڵگر کۆمەک و هاوكاريی لە هەرێمی کوردستانەوە، لەڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیەنراوەتە ڕۆژئاوای کوردستان.
٠ 349 هەزار 841 لیتر سووتەمەنی دابەش كراون و 9 هەزار و 531 خێزان لێی سوودمەند بوون.
٠ 97 هەزار و 559 کەس سوودمەندبوونە لە ژەمە خۆراكی گەرم.
٠ 18 هەزار و 932 خێزان لە خۆراک و کەلوپەلی جۆراوجۆر سوودمەندبوونە.
٠ هەشت هەزار و 77 كەس چارەسەری پزیشكییان بۆ كراوە، زیاتر لە 20 تۆن دەرمان پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە.
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژانی داهاتوو بارهەڵگرەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەچنە ناو کۆڵانەکانی گەڕەکە هەژارنشینەکانی قامشلۆ و گوندەکان و کۆمەک و هاوکارییەکانیان دەبەخشن، هاوکات عارەبانە بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دابین دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق ناڕەزایەتی دژی لیدوانێکی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەردەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق ناڕەزایەتی دژی لیدوانێکی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەردەبڕێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
موسەننا ئەمین: لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە






