هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ هەڵبژاردنی وانەی کوردی لە قوتابخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەستی پێ کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

خۆپیشاندان لە باکووری کوردستان بۆ خوێندن بە زمانی دیاک
ئاڤا نیوز
لەگەڵ هاتنەوەی وادەی داواکردنی وانەی هەڵبژاردە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، دڵسۆزان و خەمخۆرانی زمانی کوردی داوا لە دایک و باوکان دەکەن، زمانی کوردی وەک وانەی هەڵبژاردە بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن.
چیرۆکی سەرەکی: پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری وانەی هەڵبژاردە لە 5ی شوباتەوە دەستی پێ کردووە و تاکوو 20ی شوبات بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە وانەی هەڵبژێرراوەوە ببێت بە وانەی زۆرەملێ یان فەرمی، دڵسۆزانی زمانی کوردی داوا لە دایک و باوکان دەکەن وانەی کوردی بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن.
پەیامی فەرمی: لەمبارەیەوە ئیسماعیل بێشکچی، دۆستی دێرینی کورد پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: زمان بوونی هەموو نەتەوەیەکە، کاتی هەڵبژاردنی وانەی کوردییە. منداڵان فێری کوردی بکەن. وانەی کوردی هەڵبژێرن، بە کوردی بدوێن.
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی بزوتنەوەی زمانی کوردی بۆ ئەم مەبەستە هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەست پێ کردووە و پارێزەر سوبحی ئۆزگەن، سەرۆکی کۆمەڵەکە داوا لە دایک و باوکان دەکات وانەی کوردی بۆ منداڵەکانیان هەڵببژێرن.
- ئۆزگەن ئاماژە بەوە دەدات ئێستا 60 هەزار قوتابی، زمانی کوردی وەک وانەی هەڵبژێراو دەخوێنن و بە هۆی داواکاریی دایک و باوکانەوە ئەمساڵ خوێندنی وانەی کوردی لە دوو قوتابخانەی ناوەندی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ کراوەتەوە.
- سوبحی ئۆزگەن سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی ئەگەر داواکاری بۆ خوێندنی وانەی زمانی کوردی بگاتە سەدان هەزار و ملیۆنان، ئەوا بەربەست لە بەردەم زمانی کوردی هەڵدەگیرێت بۆ ئەوەی ببێتە وانەی زۆرەملێ یان فەرمی.
ئەمەش بزانە: 14 ساڵە لە قوتابخانە ناوەندییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ڕێگە دەدرێت قوتابییانی پۆلی 5،6،7 و 8، زمانی کوردی بە یەکێک لە شێوەزارەکانی کورمانجی و دملی وەک وانەی هەڵبژاردنە بخوێنن. بەڵام بۆ خوێندنی ئەم وانەیە دەبێت بەلایکەم 10 قوتابی داوای خوێندن بە زمانی کوردی بکەن.
کێشە و گرفتەکان: لە ئەگەری هەڵبژاردنیدا قوتابییان دەتوانن لە هەفتەیەکدا تەنیا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر زمانی کوردی بخوێنن. کێشەیەکی بەردەوامی بەردەم خوێندنی ئەم وانەیە ئەوەیە، زۆرجار بە هۆی کەمی ژمارەی مامۆستای زمانی کوردییەوە، وێڕای داواکارییش ناتوانرێت ئەو وانەیە بگوترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
موسەننا ئەمین: لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
موسەننا ئەمین: لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە





