لە کەنەدا 10 کەس لە قوتابخانەیەک و ماڵێکدا کوژران

شەیری بکە لە:
لە کەنەدا 10 کەس لە قوتابخانەیەک و ماڵێکدا کوژران

دیمەنی دەرەوەی قوتابخانەکە

ئاڤا نیوز

پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی خوێناویدا لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە، 10 کەس کوژراون و 25 کەسی تریش بریندار بوون، ئەمەش دوای ئەوەی تەقە لە قوتابخانەیەک و ماڵێک کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: قوربانییەکان لەناو قوتابخانەی ناوەندیی تامبلەر ریدج کوژراون، دوو تەرمی تریش لە ماڵێکی نزیک قوتابخانەکە دۆزراونەتەوە. پۆلیس تەرمی کەسێکی دۆزیوەتەوە کە گومان دەکرێت تەقەکەرەکە بێت و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، خۆی کوشتووە.

زانیاریی زیاتر: تا ئێستا پۆلیس ناوی کوژراوەکان و تەمەنیانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

- پۆلیس تا ئێستا جۆری ئەو چەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە دەستنیشان نەکردووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ئەم تاوانە بەردەوامن.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند بەهۆی ئەم "تەقەکردنە ترسناکە" زۆر دڵتەنگم و گەشتەم بۆ وڵاتی ئەڵمانیا ئەوروپا هەڵوەشاندووەتەوە تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری لێکۆڵینەوەکان بم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ