تڕەمپ بژاردەی دەستبەسەرداگرتنی تانکەرە نەوتییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، ئیدارەی تڕەمپ تاوتوێی بڕیارێکی مەترسیدار دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو تانکەرانەی نەوتی ئێران دەگوازنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە تڕەمپ دەیەوێت ئەم فشارە ئابوورییە بەکاربهێنێت تاوەکوو ئێران ناچار بکات نەک تەنیا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، بەڵکو لەسەر موشەکە بالیستییەکانی و پشتگیریکردنی گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکەش ڕێککەوتن بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن هەرچەندە ئەم هەنگاوە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی دەسەڵاتی ئێران وشک دەکات، بەڵام چەند بەربەستێکی گەورە لە پێشە وەک ترسی ئەوە هەیە تاران وەک کاردانەوە دەست بەسەر تانکەرە نەوتییەکانی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بگرێت.
- ڕۆژنامەی باسی ئەوە دەکات کە ئەگەری ئەوە هەیە ئێران گەرووی هورمز مینڕێژ بکات، کە 25%ـی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەر گرژییەک لەم ناوچەیەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش کاریگەریی خراپی لەسەر ئابووریی ئەمریکا دەبێت.
ئەمەش بزانە: لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە، ئەمریکا گەمارۆیەکی توندی خستووەتە سەر تانکەرە نەوتییەکانی سەر بە ڤەنزوێلا و ئێستا دەیەوێت هەمان پلان بۆ ئێران جێبەجێ بکات.
ئەم هەوڵانەی تڕەمپ لە کاتێکدایە کە ئێران لە ناوخۆدا بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و خراپیی بژێویی خەڵک، ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی زۆر بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
مووچەخۆرانی هەژماری من دەتوانن دوانیوەڕۆ مووچەکانیان ڕابکێشن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ پرس کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەنەدا 10 کەس لە قوتابخانەیەک و ماڵێکدا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ پرس کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەنەدا 10 کەس لە قوتابخانەیەک و ماڵێکدا کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆ دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نووسینگەی گومرگ لە بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت





