عێراق نووسینگەی گومرگ لە بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت

شەیری بکە لە:
عێراق نووسینگەی گومرگ لە بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت

یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

بە هۆکاری ئەوەی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت و بۆئەوەی جیاوازی نرخی گومرگ وەربگیرێت، حکومەتی عێراق چوار نووسینگەی گومرگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دامەزراندووە.

لێدوانی فەرمی: سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، لە بازگەی سەدە لە نەینەوا، دەرمان و چیمەن لە کەرکووک و بازگەی باوە مەحموود لە سلێمانی، نووسینگەی گومرگ دامەزرێنراون و سیستمی ئەسیکۆدایان تێدا جێبەجێ دەکرێت.

- ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی ئەم نووسینگانە وەرگرتنی پارەی جیاوازی نرخی گومرگکردنە لەنێوان دەروازەکانی کوردستان و عێراق و جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی پێناسی گومرگییە، چونکە هەرێمی کوردستان سیستمی ئەسیکۆدا جێبەجێ ناکات.

- بازرگانانیش تەنیا دوای تۆمارکردنی پێشوەختی کاڵاکانیان و گومرگرکردنیان لەڕێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە، دەتوانن کاڵاکانیان بۆ پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بهێنن، ئەم هەنگاوەش هێنانی کاڵا لە دەرەوەی دەروازەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆنتڕۆڵ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ