
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر "پرسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بۆ دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق و پرسی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوولاتییان" کۆ دەبێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-2- 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران سێ تەوەری سەرەکی لە خۆگرتووە کە ئەمانەن:
تەوەری یەکەم: بابەتی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق کە لە ڕۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ئەنجام درا و بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی فەرمیی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم) بەفەرمی بە ڕێژەی 14.1% دەستنیشان کرا، بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە بۆ مەبەستی دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، ئەمە سەرەڕای جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی پێشوەختەی نێوان هەردوو حکومەت بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ.
- تەوەرى دووەم: پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق لە ڕێککەوتی 27ی تشرینی دووەمی 2025 کە لەنێوان هەردوولا ئیمزا کرا لەبەر ڕۆشنایی ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 5423 لە 12ی تشرینی دووەمی 2024 تایبەت بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق.
تەوەرى سێیەم: بڕیاردان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی خەرجیی "النفقات الحاکمة" و چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی پێشوو بۆ ساڵانی 2004-2022 گفتوگۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
مووچەخۆرانی هەژماری من دەتوانن دوانیوەڕۆ مووچەکانیان ڕابکێشن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەنەدا 10 کەس لە قوتابخانەیەک و ماڵێکدا کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆ دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەنەدا 10 کەس لە قوتابخانەیەک و ماڵێکدا کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆ دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ بژاردەی دەستبەسەرداگرتنی تانکەرە نەوتییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نووسینگەی گومرگ لە بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت






