یەکێتی لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا: لەگەڵ پارتی هیچ ڕێککەوتنێکمان نەکردووە

شەیری بکە لە:
یەکێتی لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا: لەگەڵ پارتی هیچ ڕێککەوتنێکمان نەکردووە

ئاڤا نیوز

وتەبێژی یەکێتیی ڕەتی دەکاتەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هیچ ڕێککەوتنێک کرابێت لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان. 

چیرۆکی سەرەکی:
ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوە، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:

٠ کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لە کەشێکی زۆر ئارام بەڕێوەچووە. 

٠ پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە. 

٠ وێڕای ئەرێنیبوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێکی میدیا و سۆشیال میدیاکان هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاو دەکرێنەوە، ئێمە بەفەرمی و سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە، هەر رێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا بکرێت بەفەرمی بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە چەندین میدیا بڵاویان کردەوە پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێککەوتوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کاندیدەکەش نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی دەبێت، بەڵام ئاڤا میدیا دوای کۆبوونەوەکە وەک یەکەم میدیا بڵاوی کردەوە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

٠ لێکنزیکبوونەوەی باش هەبووە، بەڵام لەسەر هەندێک بابەتیش بۆچوونی جیاواز هەبووە.

پارتی و یەکێتی گفتوگۆیان کردووە پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکرێنە یەک پاکێج.

٠ کاتێک لەسەر سەرۆککۆمار ڕێککەوتن، ئەوا کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەناو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ دیاری دەکرێت، دواتر دەست بە گفتوگۆ بکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت.

هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەبارەی هەردوو پرس بگەن بە ڕێککەوتن.


دەقی ڕاگەیێنراوەکەی یەکێتی:

ئەمڕۆ 11-02-2026، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی لەکەشێکی زۆر ئارام بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. 

وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکان هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاو دەکرێنەوە، ئێمە بە فەرمی و سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە؛ و هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لەنێوان هەردوولا بەفەرمیی بۆ رایگشتی بڵاوی دەکەینەوە.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ