ئاڤا نیوز
دایکێکی تەمەن 40 ساڵ لەگەڵ چوار منداڵەکەیدا، دوای 15 ساڵ لە چەوسانەوە، ئەشکەنجەدان و هەڕەشەی کوشتن لەلایەن باوکی منداڵەکەیەوە، دواجار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانەوە پارێزگارییان لێکرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئازارەکانی ئەم خێزانە تەنیا لای دایکەکە نەبووە، بەڵکو منداڵەکانیشی گرتووەتەوە، لە ساڵی 2022ەوە، ماڵی جیا کردووەتەوە و داوای جیابوونەوەی کردووە، بەڵام پیاوەکە نە لە دادگا ئامادە دەبێت و نە دەست لە هەڕەشەکانی هەڵدەگرێت.
زانیاریی پەیامنێر: ئەم ئافرەتە، قسەی بۆ هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا کردووە و دەڵێت: لە ماوەی هاوسەرگیرییەکەیدا، بەهۆی ئاڵوودەبوونی هاوسەرەکەی بە خواردنەوە کحوولییەکان و ماددەی هۆشبەر، ڕۆژانە بە دار و چەقۆ و ئاسن ئەشکەنجەی داون.
چی ڕوویدا: باوکەکە پێشتر منداڵەکانی بردووەتە لای خۆی و دوای ئەشکەنجەدان فڕێی داونەتە سەر شەقام، دواتر لە خانەی بێسەرپەرشتان وەرگیراون. کوڕە گەورەکەیان کە تەمەنی 22 ساڵە، بەهۆی ئەو توندوتیژییە زۆرەی باوکییەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا سێ لە منداڵەکان دوو کچی سەروو 18 ساڵ و کوڕێکی 13 ساڵ لەگەڵ دایکیانن، بەڵام بەهۆی هەڕەشەی کوشتنەوە تەنانەت خزمەکانیشیان لە ترسی پیاوەکە نەیانوێراوە سەردانیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: دوای ئەوەی کەیسەکە لە ڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕائید کاروان جەمیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر، دەستبەجێ هاتە سەر هێڵ و بە ئاڤای وت: "شوێنێکی ئارام و گونجاوی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینکرا تاوەکو لە مەترسییەکانی ئەو پیاوە دوور بن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کەیسە نموونەیەکە لە گرنگیی ڕۆڵی میدیا و خێرایی وەڵامدانەوەی دامەزراوە حکومییەکان لە پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان. ئێستا دۆسیەکە لە ژێر چاودێریی یاسایی و ئەمنیدایە بۆ ئەوەی ڕێکاری توند بەرامبەر پیاوەکە بگیرێتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ مەترسی لەسەر ژیانی سەدان قوتابی هەیە لەکاتی دەوام
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و سعودیە لەسەر نەوتی سووریا هاوپەیمانییەک پێکدەهێنن
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ مەترسی لەسەر ژیانی سەدان قوتابی هەیە لەکاتی دەوام
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا: لەگەڵ پارتی هیچ ڕێککەوتنێکمان نەکردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و سعودیە لەسەر نەوتی سووریا هاوپەیمانییەک پێکدەهێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل ئەندامێکی لەزیندان ئازادکراوی حەماس دەکوژێت






