کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی مووچە کێشەیەکی نوێ بینرا، لە هەندێک شوێن مووچەخۆران کاتێک مووچەیان لە ATM ـەکان ڕاکێشاوە، بەشێکی پارەکە دڕاو بووە، بە تایبەت 50 هەزار دیناری.

چی ڕوویدا: لە سنووری چۆمان سێ مامۆستا و کارگوزارێک کە مووچەیان لەسەر بانکی جیهانە، پارەی دڕاویان وەرگرتووە. یەکێکیان ناوی مامۆستا تێکۆشەر حوسێنە، مووچەکەی زیاتر لە 700 هەزار دینارە، کاتێک پارەکەی ڕاکێشاوە 300 هەزاری 50 هەزاری بێ گوێ بووە.

دوو مامۆستای تریش بە ناوەکانی جەرجیس  خدر و خالید خدر و کارگوزارێکیس بە ناوی چەتۆ حەسەن هەمان کێشەیان هەیە، 100 بۆ 200 هەزاری پەنجایی بێ گوێ بووە.

زانیاریی زیاتر: ئەو مووچەخۆرانە قسەیان لەگەڵ بانکی جیهان کردووە، پێیان وتوون سەردانی لقی سەرەکی بکەن، پسووڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن پارەکانیان بۆ دەگۆڕن.

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان وت، ئەم کێشەیە دەگمەنە و کەم ڕوودەدات، چارەسەریش ئەوەیە مووچەخۆران لە هەر کوێیەک ئەو کێشەیان هەبوو، سەردانی نزیکترین لقی بانکەکە بکەن، واتا مووچەخۆر مووچە لە چ ATM ـێک ڕاکێشاوە، سەردانی ئەو بانکە بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ