توركیا دوو دەروازەی سنووری بە ڕووی سەرێ كانی و عەفریندا دادەخات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە دەروازەکانی نێوان سووریا و تورکیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا بڕیاری داوە لە كۆتایی ئەم مانگەوە، دوو دەروازەی سنووری بەڕووی دوو ناوچەی ڕۆژئاوای كوردستاندا دابخات. هۆکاری بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تێچووی ئیدارەدانی ئەو دەروازانە بارگرانیی دارایی دروستكردووە، بەو پێیەی شوێنەكانیان موڵكی دەوڵەت نین و حکوومەت كرێی بەكارهێنانیان دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای نزیك لە دەم پارتی، نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی تورکیای بڵاوكردووەتەوە كە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، تێیدا باس لە داخستنی هەریەك لە دەروازەی سنووریی سەرێ كانی لە ڕۆژئاوای كوردستان و دەروازەی ئەلحەمام لە پارێزگای عەفرین دەكات و بڕیارەكەش لە كۆتایی ئەم مانگەوە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەكە ئاماژە بە هۆكارەكانی داخستنی ئەو دوو دەروازە سنووریە كراوە كە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ تێچووی بەكارهێنانیان لەسەر حكومەت زۆر دەكەوێت، بەو پێیەی شوێنەكانیان موڵكی دەوڵەت نین و حكومەت بۆ ئیدارەدانیان كرێیەكی زۆر بە خاوەن موڵكەكانیان دەدات، هۆكاری دووەمیش، هەبوونی دەروازەی سنووری جێگرەوەیە لەنزیك ئەو دوو دەروازە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەروازەی جەیلانپنار دەكەوێتە پارێزگای ئورفە لە باكووری كوردستان، بەرامبەرەكەی دەروازەی سنووریی سەرێ كانیە لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەروەها دەروازەی سنووری زەیتینداڵی-چیلكە زەیتوون لە پارێزگای هەتای بەرامبەر دەروازەی حەمام ـە لە پارێزگای عەفرین كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 36 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێمە لەگەڵ کوردستان خزمین









