پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەبێ ئەوەی هیچ بڕگەیەک بۆ هەڵبژاردن یان یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەخۆ بگرێت، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی سبەی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوە فەرمییەکە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تەوەری سەرەکیی تایبەت دەبێت بە ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانیی ژمارە 18ی ساڵی 2026 کە تایبەتە بە بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان.

زانیاریی زیاتر: ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە بەپێی قسەی بەشێک لە پەرلەمانتاران، دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەییە بۆ دۆسیەی دامەزراندن و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ئەو توێژە؛ ئەمەش دوای زنجیرەیەک خۆپیشاندان و داواکاریی یاسایی دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجام دران.

ئەمەش بزانە: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، هاووڵاتیان چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، ئەو پرسە هێشتا لە کارنامەی پەرلەماندا نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: