چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن

ڕائوڵ کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا

ئاڤا نیوز

ڕووداوێکی 30 ساڵ لەمەوپێش نوێدەکرێتەوە و چوار ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: چوار ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بە ڕەچەڵەک کوبین، نامەیەکیان بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرزکردووەتەوە و داوایان کردووە ڕائوڵ کاسترۆی تەمەنی 94 ساڵ و سەرکردەی پێشووی کوبا، بەهۆی تێوەگلانییەوە لە ڕووداوێکی 30 ساڵ لەمەوپێش، ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

چی ڕوویدا: لە ساڵی 1996، دوو فڕۆکەی مەدەنی ڕێکخراوی هاوکاری ''Brothers to the Rescue'' لە کوبا دەخرێنە خوارەوە و تێیدا چوار ئەندامی ڕێکخراوەکە گیان لەدەست دەدەن، ئەوکات ڕاول کاسترۆ، برای فیدێل کاسترۆی سەرۆکی پێشووی کوبا، وەزیری بەرگری وڵاتەکە بوو، لە نامەیەکیدا شانازی بە خستنە خوارەوەی ئەو دوو فڕۆکەیەی کردووە.

داواکاری فەرمی: داواکارییەکە، لە لایەن نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا، ماریۆ دیاز بالارت، کارلۆس خیمینێز، ماریا ئەلڤێرا سالازار و نیکۆڵ مالیۆتاکیس واژۆ کراوە، ئەوەش لە کاتێکدا کە ئیدارەی ترەمپ گوشارێکی یەکجار تووندی خستووەتە سەر کوبا و هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی کۆمۆنیستی وڵاتەکە دەدات.

باکگراوند: ڕائول کاسترۆ، دوای مردنی فیدێل کاسترۆی برای لە ساڵی 2016، دەسەڵاتی کوبای گرتە دەست و تاوەکو ساڵی 2021 لە دەسەڵات مایەوە، بەڵام دواتر بەهۆی هەڵکشانی تەمەن و تێکچوونی باری تەندروستی، دەستبەرداری پێگەکەی بوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ