شاسوار عەبدولواحید: تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراومان لەگەڵ یەکێتی نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراومان لەگەڵ یەکێتی نییە، بەڵام لێکگەیشتنمان هەیە و کۆبوونەوەی دیکەشمان لەگەڵ یەکێتی دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە چەند پرسێک بە تایبەت پێکهێنانی کابینەی دەیەم و ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان سازکرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماوەی ساڵێک و چەند مانگێکە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کراوە و تا ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە. ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراومان لەگەڵ یەکێتی نییە، بەڵام لێکگەیشتنمان هەیە و کۆبوونەوەی دیکەشمان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و وەفدی یەکێتی دەبێت".
٠ ئەو پرۆژەیەی بۆ پێکهێنانی حکومەت کە پێشکەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کردووە، بۆ گۆڕینی باڵانسی هێزە لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، جگە لەوەش، "دەمانەوێت لە هەرێمی کوردستان یاسای بودجەمان هەبێت و پارە و داهاتی کوردستان دیار بێت".
٠ ئەگەر یەکێتی لەگەڵ نەوێ ڕێککەوتن بکات، بۆ خۆی زۆر باش دەبێت، بەڵام ئەگەر دیسان بە تەنیا لەگەڵ پارتی ڕێکبکەوێتەوە، ئەوا ئارەزووی خۆیەتی.
٠ ئەگەر ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ سەربگرێت، لە بەرژەوەندی هەموو کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن









