
دیداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و سوپاسی هەوڵەکانی ئەمریکای کرد بۆ بەردەوامی پشتگیرییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، سوپاسی مارکۆ ڕۆبیۆم کرد بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
٠ جەختم لە قووڵیی هاوبەشیی ستراتیژیمان کردەوە کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندیی پێکەوەیی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بنیاد نراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى له ناوچهكه كردهوه، ههروهها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری، كرد.
دۆخى سووريا و مافهكانى كورد لهو وڵاته، لهگهڵ دوایین پێشهاتهكانى ناوچهكه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونهوهکە بوو. تێيدا ههردوولا جهختيان له پاراستنى مافهكانى كورد و پێكهاتهكان له سووريايهكى يهكگرتوودا كردهوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی




