وەزیری دەرەوەی سووریا: هیچ جۆرە تووندوتیژییەک دژی کەمینەکان لە ئارادا نییە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی سووریا: هیچ جۆرە تووندوتیژییەک دژی کەمینەکان لە ئارادا نییە

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیێنێت، "هیچ تووندوتیژییەک دژی کەمینەکان ئەنجام نەدراوە و حکومەت پابەندە بە پاراستنی هەموو هاووڵاتییان و دابینکردنی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە وڵاتدا".

لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، کەمینەکان لە حکومەت و پەرلەماندا بەشدارن و ئەو کێشانەی پێشتر ڕوویان داوە، تەنیا لەگەڵ گرووپە نایاساییەکان بووە نەک ململانێی تائیفی یان ئایینی.

٠ ئاوەدانکردنەوەی چوار ملیۆن خانووی وێرانبوو کاری لەپێشینەی دەوڵەتە و تاوەکو ئێستا 60 ملیار دۆلار بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات تەرخان کراوە.

٠ دیمەشق ئامادەیی بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی و هێورکردنەوەی ناوچەکە نیشانداوە، بەو مەرجەی ئیسرائیل لەو ناوچانە بکشێتەوە کە دوای 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە نایاسایی لە سووریا داگیری کردوون.

٠ سووریا ئێستا شوێنێکی زۆر ئارامە بۆ وەبەرهێنان و لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا ملیۆنێک و نیو پەنابەر بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ