مەزڵووم عەبدی و بەرهەم ساڵح پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی و بەرهەم ساڵح پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن

دیداری مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران

ئاڤا نیوز

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە و پرسی ئاوارەکانی عەفرین و کۆبانێیان تاوتوێ کرد.

چیرۆکی سەرەکی: کۆنفراسی ئاسایشی میونشن، ڕۆژی هەینی دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ـی مانگ بەردەوام دەبێت. شاندی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان هاوشان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، ئەمڕۆ شاندەکەی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕایگەیاند: پێزانینی قووڵم دەربڕی بۆ هەوڵە بەرچاوەکانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتیوانیکردنی پرسی ئاوارەکان کە بەهۆی شەڕەکانی ئەم دواییە ئاوارە بوون و لە پێشخستنی هاوکاری مرۆیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیکەوە: لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، شاندەکەی خۆسەر بە هاوبەشی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ میر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەنجامدا، لایەنی سعوودی پشتیوانی خۆی بۆ ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق دەربڕی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ