سەرچاوەیەک لە بەغدا: دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق دەبێتە 40 بۆ 45 ڕۆژ جارێک

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سەرچاوەیەک لە بەغدا: دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق دەبێتە 40 بۆ 45 ڕۆژ جارێک

گرافیکی پرسی مووچە

ئاڤا نیوز

بەهۆی زیادبوونی قەیرانی دارایی و کورتهێنان لە بودجەی حکومەتی عێراق، دابەشکردنی مووچە لە عێراق و هەرێمی کوردستان 40 بۆ 45 ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت و پێشبینی دەکرێت مووچەی مانگی دوو زیاتر لە سێ هەفتە دوا بکەوێت.

هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی قورس بووەتەوە و خەرجییەکانی زۆر لە داهاتەکەی زیاترە. سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەند پلانێک بۆ زیادکردنی باج و گومرگ خرانە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە داهاتێکی ئەوتۆ کۆبکرێتەوە کە کورتهێنانی بودجە پڕ بکاتەوە.

دوای ئەوەی مووچەی مانگی یەک دوو هەفتە دواکەوت، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا مووچەی مانگی دوو زیاتریش دوادەکەوێت و ڕەنگە ئەم مانگە سێ هەفتە یان زیاتریش بێت

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: "دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق دەبێتە 40 بۆ 45 ڕۆژ. تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان حکومەتی عێراق دەتوانێت تەنیا یەک مووچە بدات، ئەویش زۆر بە زەحمەت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پێشبینییەکان مانگی ڕەمەزان لە 18 یان 19ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات و جەژنیش دەکەوێتە 19 و 20ـی مانگ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: