ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی كە تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە؛ سبەی سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا مووچەخۆران ئاگادار دەكاتەوە، سبەی شەممە 14ـی شوباتی 2026، سەردانی بانكەكان بكەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی یەك، وەربگرن.

بابەتە ستراتیژییەكە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان ڕوونیشی كردووەتەوە، مووچەی مانگی یەكی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناكرێت كە تا ئێستا فۆرمی هەژماری منیان پڕنەكردووەتەوە، یاخود كارتی بانكییان تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كۆی ملیۆنێك و 114 هەزار و 63 مووچەخۆر، تا ئێستا نزیکەی ملیۆنێک مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە، 712 هەزار کارت دابەشکراون و بەبێ گرفت مووچەكانیان وەردەگرن، ئەوانی تر خۆیان لە هەژماری من تۆماركردووە، بەڵام كارتەكانیان تەواو نەبووە یاخود كارتی بانكییان تەواو بووە، بەڵام وەریان نەگرتووەتەوە، دەیان هەزار مووچەخۆریش تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەكردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ