مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز

سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، شەممەی داهاتوو 14-2-2026، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

-لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی یەکی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ڕێککەوتی 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

باکگراوند: 37 هەزار و 933 مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و چوار هەزار و 100 مامۆستای زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەپاڵ ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەستی دام و دەزگاکانی حکومەت، لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان دابین دەکرێت، مانگانە دوای دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران مووچەی ئەو توێژانەش دابەش دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ