وێنەی دیناری عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ کرانەوەی بازاری دراوەکان، جارێکی دیکە نرخی دراوەکان بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینی، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، شارەزایانی ئابووریش چەندین هۆکاریی ناجێگیربوونی بەهای دینار دەخەنەڕوو.
لێدوانی فەرمی: د.مستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووری ئاڤا، دەڵێت: "لەم دۆخە ئەوەی دۆلاری هەیە کێشەی نیە، وە بەشێکی پارەکەی بە دینار بێت گونجاوترە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی سوودی لێ وەربگرێت، ئەوەشی دیناری هەیە و چاوەرێی هەرزان بوونی دۆلار دەکات، واباشترە لە هەر دابەزینێکی دۆلار کە دەیکات سوود وەربگرێت و کەم کەمە لەگەڵی بڕوات بۆ ئەوەی بتوانێت لەو دابەزینانە بەشێكی کەم لە دینارەکەی بکات بە دۆلار."
د.مستەفا، دەشڵێت: "بریاڕی پێناسی گومرگی، سیستەمی ئەسیکۆدا، پێدانی دۆلار بە بازرگانان و مانگرتنیان، بازاڕی دۆلاری بە ناجێگیری هێشتووەتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە، تا حکومەتی عێراق پێکنەیەت، ئەم ناڕوونییە بەردەوام دەبێت، کەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیارکرا، کابینەی نوێ پێکهێنرا و سیاسەتی خۆی خستەڕوو، ئەوکات ئەودیوی تونێلەکە رووناک دەبێتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای وت: "ئەمڕۆ خواست لەسەر کڕینی دۆلار زۆرە و نرخەکەی ناجێگیرە، بەهۆی سیستەمی ئەسیکۆدا، بازرگانەکان لە بازاڕدا دۆلاری زۆر دەکڕن، حەواڵەش گرانبووە، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاش کاریگەریی لەسەر ناجێگیری بازاڕەکە هەیە."
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ، بەهای دینار لە بەرامبەر بە دۆلار جارێکی دیکە دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە شارەکانیش بەم شێوەیەیە:
٠ لە هەولێر 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 150 دینارە.
٠ لە سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار 250 دینارە.
٠ لە بەغدا 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار 500 دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
فرانس پرێس: بەشێکی زۆری خێزانەکانی ناو کەمپی هۆل هەڵاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ وەرگرتنی پارە جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە؛ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستی مووچەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە نوێیەکەی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات






