لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە

دیمەنی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە یەکێک لە فەرمانگەکان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئامادەکارییەکانی مانگی ڕەمەزان، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە، هاوکات جەخت لە تووندکردنی چاودێری بازاڕ و ڕێگری لە گرانبوونی نرخەکان کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان دەوامی فەرمی لە دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە و لە كاتژمێر 9ـی بەیانی دەست پێ دەكات.

لەلایەکی دیکەوە: جەخت لە تووندکردنی چاودێریی بازاڕ کرایەوە و بڕیار درا ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت مانگی ڕەمەزان بقۆزێتەوە بۆ گرانکردنی نرخەکان، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەکانی قائیمقامیەت، تەندروستی و بازرگانی ڕاسپێردران  بەردەوام بن لە پشکنینی کۆگا و مارکێتەکان بۆ ڕێگری لە ساغکردنەوەی خۆراکی بێ کوالێتی و ماوەبەسەرچوو.

هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، بەتایبەت لە شەوانی ڕەمەزاندا، ئەمساڵ بازاڕی شەوانی ڕەمەزان لە سەنتەری شار بە ڕێکخستنێکی باشتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەدەچێت، پشکنینی ورد بۆ ئەو خۆراک و کاڵایانە دەکرێت کە هاوردە دەکرێن، تەنیا لە 10 شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان تاوەکو نوێژی بەیانی کراوە دەبن، هەر بازرگان یان لایەنێک یاری بە نرخ بکات، ڕووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ