مارک ڕووتە: ڕێگە نادەین جەمسەری باکوور ببێتە جێگەی تەراتێنی نەیارەکانمان

شەیری بکە لە:
مارک ڕووتە: ڕێگە نادەین جەمسەری باکوور ببێتە جێگەی تەراتێنی نەیارەکانمان

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ. وێنە؛ NATO

ئاڤا نیوز


هاوپەیمانی ناتۆ بەفەرمی دەستپێکردنی ئەرکێکی سەربازیی نوێی بەناوی پاسەوانی جەمسەر راگەیاند، ئەم هەنگاوە دوای ئەو گرژییە تووندانە دێت کە بەهۆی داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند لە دانیمارک دروست ببوو.


لێدوانی فەرمی: مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ناتۆ وتی: "ئێمە نەک هەر هەوڵەکانمان یەکدەخەین، بەڵکو دەستنیشانی بۆشاییە ئەمنییەکان دەکەین و پڕیان دەکەینەوە؛ ڕێگە نادەین جەمسەری باکوور ببێتە جێگەی تەراتێنی نەیارەکانمان."


مارک ڕووتە، دەشڵێت: ئامانجی ئەرکەکەمان بەهێزکردنی پێگەی ناتۆیە لە ناوچەی جەمسەری باکوور و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی کە ڕووسیا و چین دەیانەوێت بیقۆزنەوە."


٠ ئەڵمانیا بە فڕۆکەی "یۆرۆفایتەر" و بەریتانیا بە هێزی تایبەت بەشدار دەبن، هەروەها ئەمەریکا لە ڕێگەی فەرماندەیی نۆرفۆلک لە ڤێرجینیا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات.


لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئاڵۆزیی و کێشەکانی گرینلاند، سکتێری گشتی ناتۆ وتی: "کێشەی گریلاند کاتێک سەریهەڵدا کە سەرۆک ترەمپ پێداگریی کرد لەسەر کڕینی ئەو دوورگەیە لە دانیمارک.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
لەپێناو ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی سەپاندنی باجی لەسەر دانیمارک و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کردبوو، بەڵام دواجار ترەمپ لە کۆبوونەوەی داڤۆس لەگەڵ مارک ڕوتە ڕێککەوتن، لەبری کڕینی دوورگەکە، ناتۆ ڕۆڵێکی سەربازیی بەهێزتر بە ئەمریکا بدات و هەردوولا ڕۆڵی سەرەکیان لە ناوچەکەدا هەبێت.


ئەمەش بزانە: ناوچەی جەمسەری باکوور بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و دەرکەوتنی سەرچاوەی سروشتی نوێ، بووەتە مەیدانی ململانێی نوێی نێوان واشنتن، مۆسکۆ و پەکین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ