لە مەهاباد بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئەو خێزانەی کە گیانیان لەدەست داوە
ئاڤا نیوز
لە ڕێگای سەردەشت – میراوا، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پراید و بارهەڵگرێک، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا کە ئەنجامی یەک خێزان بوون و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، دایك و باوك و داپیرە و منداڵێك و بووكێكی خانەوەداكە كە دووگیان بووە گیانیان لەدەست داوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
لێدوانی فەرمی: حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاریی بنکەی 'نەڵاس'ـی سەردەشت دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کارە سەرەتاییەکانیان بۆ بریندارەکان ئەنجام دا و تەرمی کۆچکردووانیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرد
ئێستا برینداری ڕووداوەکە لە ناوەندی تەندروستیی ورمێ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ماوەتەوە و برینەكەی سەختە.
زانیاریی زیاتر: ناسنامەی قوربانیانی ڕووداوەکە ئەمانەن:
٠ نیگا حەسەنزادە، بووکی بنەماڵەکە (دووگیان بووە)
٠ ماهان شەریفی، بووکی دووەمی بنەماڵەکە
٠ حومەیرا فەلاح، دایکی بنەماڵەکە
٠ زەینەب فەلاح، داپیرەی بنەماڵە
٠ موحسین شەریفی باوکی بنەماڵەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
فرانس پرێس: بەشێکی زۆری خێزانەکانی ناو کەمپی هۆل هەڵاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
فرانس پرێس: بەشێکی زۆری خێزانەکانی ناو کەمپی هۆل هەڵاتوون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مارک ڕووتە: ڕێگە نادەین جەمسەری باکوور ببێتە جێگەی تەراتێنی نەیارەکانمان






