شرۆڤەکارێکی سیاسی: مالیکی لە کاندیدکردنی پاشەکشە ناکات و مەرجی سازانیش ڕەت دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
شرۆڤەکارێکی سیاسی: مالیکی لە کاندیدکردنی پاشەکشە ناکات و مەرجی سازانیش ڕەت دەکرێتەوە

نووری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیێنێت، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت بەهیچ شێوەیەک لە خۆپاڵاوتن ناکشێتەوە و مەرجی کۆدەنگی بۆ تێپەڕاندنی، وەک دەستوەردانی دەرەکی و بەزاندنی سەروەریی وڵات دەبینرێت.


لێدوانی فەرمی: عەلی فەزڵوڵڵا، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراق لە دوو پۆستی جیادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاشکرای دەکات، "نووری مالیکی گەشبینە و هیچ نییەتێکی بۆ کشانەوە لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق نییە و لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی بەردەوام دەبێت."


عەلی فەزڵوڵڵا، دەڵێت: "کاتێک سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار بە زۆرینە هەڵدەبژێردرێن، نابێت تەنیا بۆ کاندیدی چوارچێوە مەرجی سازان و کۆدەنگی گشتگیر وەک ئاستەنگ بە نایاسایی دابنرێت."


زانیاریی زیاتر: فەزڵوڵڵا ئەو داواکارییانەی بە "فەرمانی دەرەکی" ناوبرد کە زیان بە سەروەریی عێراق دەگەیەنن، دەشپرسێت بۆچی هەندێک لایەن ویستی بێگانە دەخەنە پێش سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی لە وڵاتدا؟ 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسانەی ناوبراو، دوای فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ دێن، کە "هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکای کردبوو ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق." ئەمەش پەرتبوونی لایەنە شیعییەکان لەنێوان پشتگیری و ناڕەزایەتی بەرامبەر کاندیدکردنی نووری مالیکی لێکەوتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ