
دیمەنی یەکێک لە فەرمانگەکان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فەرمانبەران، کاتی دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێرێک کەمدەکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوام سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە ناپەیوەستەکان و پارێزگاکان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگرێتەوە و کاتژمێرێک لە دەوام کەم دەکرێتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: فەرمانگەی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونی کردەوە، لایەنەکان دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ دیاریکردنی کاتی کەم کردنەوەکە، کە ئایا لە سەرەتای دەوام بێت یان لە کۆتایی کاتەکاندا بۆ فەرمانبەران جێبەجێ بکرێت.
ئەم بڕیارە پاڵپشت بە ڕاسپاردەی لیژنەی یاسایی و بڕیاری ژمارە 128 دەرکراوە، کە تایبەتە بە ڕێکخستنی کاتەکانی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی وڵاتدا.
پەیوەست بەم بابەتە: شارەزایانی فەلەکناسی ئاماژە بە وادەی دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزانی 2026 دەکەن، تێیدا پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی 18 یان 19ـی شوبات ببێتە یەکەم ڕۆژی ڕۆژووگرتن لە هەموو جیهاندا. هاوکات نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئیسلامیی شیعەمەزهەبەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فرانس پرێس: بەشێکی زۆری خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مارک ڕووتە: ڕێگە نادەین جەمسەری باکوور ببێتە جێگەی تەراتێنی نەیارەکانمان






