ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا

شەیری بکە لە:
ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا

دیمەنی هەندێک لە منداڵانی نەیجیریا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز 


بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی (Our World Data)، لە ماوەی تەنیا یەک ساڵ لە وڵاتی نێجیریا، نزیکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە دایک بووە، لە کاتێکدا هەر لە هەمان ساڵدا کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا (بە ڕووسیاشەوە) لەدایک بوون کەمترە، ڕێکخراوەکە چەندین مەترسی دەخاتەڕوو. 


چیرۆکی سەرەکی:
کیشوەری ئەوروپا بەرەو قەیرانێکی بێدەنگی دیمۆگرافی هەنگاو دەنێت. بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراویی جیهانی بۆ ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتێک بە جێگیری بمێنێتەوە، پێویستە هەر ژنێک بە تێکڕا 2.1 منداڵی هەبێت، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئەوروپا دابەزیوە بۆ 1.38 ئەمەش مانای وایە ڕێژەی پیربوون لە ئەوروپا بەراورد بە نێجیریا زیاترە. 


زانیاریی زیاتر:
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی لە دایکبوونی منداڵ بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵنەکراو، بارگرانی زۆر بۆ سەر سیستەمی تەندروستی دروست دەکات، زۆر منداڵبوون دەبێتە هۆی کەمخوێنی، کەمی کالسیۆم، ماندووبوونی درێژخایەن و هێلکەدانی دایک دووچاری چەندین کێشە دەکاتەوە.


٠ دەبێتە هۆی زیاتر لەبارچوونی منداڵ، خۆراک پێنەدان و شیرپێنەدان بە منداڵ بەپێی پێویست.


٠ پسپۆڕان بە پێویستی دەزانن بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی ئەم کێشە تەندروستییانە و ئاساییبوونەوەی جەستەی دایک، بەلایکەم وەچەخستنەوە دوو ساڵی نێوان بێت. 


٠ نزیکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە یەک ساڵدا لە نەیجیریا دایک بووە، لە کاتێکدا هەر لە هەمان ساڵدا کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا (بە ڕووسیاشەوە) لەدایک بوون، شەش ملیۆن  و 300 هەزار منداڵ بووە.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت:
شارەزایانی تەندرووستی و سەرژمێریارانی جیهان، پێشبینی دەکەن تاوەکو ناوەڕاستی سەدەی داهاتوو، "نێجیریا ببێتە سێیەم قەرەباڵغترین وڵاتی جیهان دوای چین و هیندستان." لەبارەی زیادبوونی خێرایی ژمارەی دانیشتووانیش دوو بۆچوونی جیاوازیان هەیە:


٠ ڕوانگەی یەکەم، پێی وایە ئەمە مەترسییە بۆ سەر بازاڕی کار، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، نیشتەجێبوون و ژێرخانی وڵات. 


٠ ڕوانگەی دووەم، ئەمە بە دەرفەتێکی زێڕین دەزانێت بۆ گەشەی ئابووری، زیادبوونی هێزی کار و فراوانبوونی بازاڕەکان. ئابووریناسان دەڵێن: "زۆریی ژمارەی دانیشتووان کاتێک دەبێتە بارگرانی کە کەرتی پەروەردە و وەبەرهێنان پشتگوێ بخرێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە هیندستان لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە پێشی چین کەوتووە، بەڵام پەکین توانیویەتی ئەو توانا مرۆییە بگۆڕێت بۆ هێزێکی تەکنەلۆژی و بەرهەمهێنەری گەورە، ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی گرنگیدان بە فێربوون و تەکنەلۆژیاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ