بەشێکی دیکە لە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند
ئاڤا نیوز
بۆ جاری دووەم، ژمارەیەک لە موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کە شاسوار عەبدولواحید خاوەنداریەتی دەکات دەخرێنە زیاد کردنی ئاشکرا، بەهای ئەو موڵکانە بە زیاتر لە 81 ملیار و 436 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێن.
چیرۆکی سەرەکی: زیادکردنی ئاشکرای فرۆشتنی 13 موڵک لە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید کە بڕیاربوو ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەمڕۆ 12-2-2026، درێژکرایەوە، هەر کەسێک ئارەزوو بکات ئەو موڵکانە بکڕێت، دەتوانێت بەشداری بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لەسەر سکاڵای وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی کە سەرجەمیان لە کەرتی 1ـی مەلکەندی و دەباشانن، لە زیاد کردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دووەم جارە ئەو موڵکانەی شاسوار عەبدولواحید دەخرێنە زیادکردنی ئاشکرا، پارەی فرۆشتنی ئەو موڵکانەش بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا و کرێی گواستنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و دانەوەی قەرزی باجی کەڵەکەبووی کۆمپانیای چاڤی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
پێنج هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرع و دوو وەزیر ئاشکرا دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەست پێ دەکات






