
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە هەڕەشەکانی داعش، ئاشکرای دەکات ساڵی ڕابردوو پێنج جار هەوڵی کوشتنی سەرۆکی سووریا و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆی ئەو وڵاتە دراوە، چەکدارانی داعشیش بە هەوڵەکان تۆمەتبار کراون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، یەکێک لە هەوڵەکان ساڵی ڕابردوو لە میانەی سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ باکووری حەلەب و باشووری دەرعا لەلایەن گرووپێک بەناوی "سەرایان ئەنسار سوننە" هەوڵی کوشتنی دراوە، ئەم گرووپەش بە دیوێکی دیکەی داعش دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە ڕاپۆرتەکە وردەکاریی لەبارەی هەوڵەکانی دیکە و بکەرەکانی باسنەکردووە و دیاریش نییە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان کوشتنی خودی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بووە یان ئامانجەکە ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆ و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا بووە، کە لەو گەشتانەدا یاوەری شەرع بوون، بەڵام پێی وایە ئەم هەوڵانە ئاماژەیەکی ڕوونن کە داعش تا ئێستاش توانای کردەی تیرۆرستی هەیە و هەموو بۆشاییەکی ئەمنیی لە سووریادا بۆ هێرشەکانی دەقۆزێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن، داعش لە سووریا بەشێوەیەکی سەرەکی هێزە ئەمنییەکان بە ئامانج دەگرێت، زیاتریش بوونی چەکداریی لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەیە و تێیدا دەتوانێت هێرش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکە لە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن






