وەزارەتی بازرگانی: لە کۆگاکان بەشی دوو مانگ خۆراک بەردەستە و چاوەڕێی بڕیاری دابەشکردنین

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بازرگانی: لە کۆگاکان بەشی دوو مانگ خۆراک بەردەستە و چاوەڕێی بڕیاری دابەشکردنین

دیمەنی کۆگای بریکارێکی خۆراک. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

تا ئێستا بەشە خۆراکی یەکەمی ئەمساڵ دابەش نەکراوە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدات و بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە عێراق دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی یەکەمی ئەمساڵ کراوە، بەڵام بەشێکی بریکارەکان تاوەکو ئێستا دەستیان بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان نەکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەر تاکێک هەزار دینار وەردەگیرێت، لەو بڕە تەنیا 50 دینار بۆ بریکارەکە دەبێت و بریکارەکان لەو بڕە ناڕازاین و دەیانەوێ زیاد بکرێت.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بەشی دوو مانگ خۆراک لە کۆگای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی عێراقین بۆ ئەوەی بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت و پێش مانگی ڕەمەزان هاووڵاتیان بەشە خۆراکیان پێبدرێت."

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای بڕی 118 ملیار دینار لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەکات کە گوایە پارەی هاووڵاتیان بووە و لە بەرامبەر پێدانی بەشەخۆراک لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2022 لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی بەمەبەستی وردبینی لە داتاکان دواتر دەرخستەیەک دەگەڕێنرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ