قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەست پێ دەکات

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەشێکی دیکەی نەخشە کەرتییەکانی سنووری هەولێر جیاکراونەتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیکەی چوار هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر دەکرێت.

وێنە گەورەکە: لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە، مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە، لەو ژمارەیە 33 هەزار کەسیان زەوییان بەسەردا دابەشکراوە، قۆناغ بە قۆناغ ئەوانەی دیکەیش زەوییان پێدەدرێت.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "ئامادەکارییەکان چڕ کراونەتەوە و لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیکەی چوار هەزار پارچە زەوی دیکە دەکەین، زەوییەکان لە سنووری جەژنیکان دەبن و بەسەر ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن دابەش دەکرێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێوەیەکی گشتیی لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر زیاتر لە 140 هەزار فۆڕم لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراون، زیاتر لە 65 هەزاریان تیروپشکی دابەش کردنی زەوییان بۆ کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ