مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە

شەیری بکە لە:
مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە

مەسعود پزیشکیان- وێنە: میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز


مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای گوڵستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە، نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر بە داڕمانی بەهای تمەن نیشاندا و بەراوردکارییەکی توندی لە نێوان ڕابردوو و ئێستای ئابووری وڵاتەکەیدا کرد.


لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: "سەردەمانێک بەهای تمەن هێندە بەرز بووە، کارمەندێکی ئاسایی 6 هەزار تمەنیان هەبووە، یەکسان بووە بە 6 هەزار دۆلار."


پزیشکیان، دەشڵێت: "ئێستا من سەرۆککۆماری ئێرانم، کۆی مووچەکەم دەگاتە هەزار دۆلار."


٠ جاران پارەی نیشتمانیی ئێران خاوەن نرخ و قورسایی بووە، بەڵام ئێستا گەورەترین پلەبەرزەکانی دەوڵەتیش هەست بەو جیاوازییە زۆرە دەکەن.


زانیاریی زیاتر: شڕۆڤەکارانی ئابووری دەڵێن، "ئەگەر بە وردی لێکدانەوە بۆ قسەکانی پزیشکیان بکرێت، ئەوا لەگەڵ هەڵاوسانی ئێستای بازاڕدا، هەر دۆلارێک گەیشتووەتە نزیکەی 162 هەزار تمەن. بەم پێیەش، ئەو هەزار دۆلارەی سەرۆککۆمار باسی دەکات، دەکاتە نزیکەی 162 ملیۆن تمەنی مانگانەیە، کە لە چاو بەهای جیهانی دۆلاردا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دابەزینێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینیوە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی شڕۆڤەکارانی ئابووری، ئەم لێدوانانەی پزیشکیان وەک دانپێدانانێکی فەرمییە و ئاماژەیە قەیرانی دارایی قووڵ لە ئێراندا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ