فرانس پرێس: بەشێکی زۆری خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند: بەشێکی زۆری خێزانەکانی ناو کەمپی هۆل هەڵاتوون، لە ئێستادا نزیکەی 20 خێزان ماون، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی هەسەدە لەو کەمپەدا کشانەوە حکومەتی سووریا ئەرکی پاراستن و چاودێریکردنی ئەوە کەمپەی لە ئەستۆ گرتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوێکی مرۆیی بە فرانس پرێس ڕاگەیاند: "زۆربەی خێزانە بیانییەکان لە کەمپی هۆڵ، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵهاتوون کە کەسوکاری گومانلێکراوانی داعش بوون هەڵاتوون.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، لە شەممەی ڕابردووەوە، تاوەکو ئێستا 20 خێزانی بیانی لە کەمپەکەدا ماون." لە کاتێکدا پێشتر نزیکەی 24 هەزار کەس لەو کەمپدا نیشتەجێکرابوون، زۆربەیان ژن و منداڵانی داعش بوون.
٠ بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، 15 هەزار خێزانی ئەو کەمپە رەگەزنامەی سووریان هەبووە و زیاتر لە شەش هەزار خێزانی دیکە هەڵگری رەگەزنامەی بیانین و لە 40 نەتەوەی جیاوازن و هاوکات هەزارانی دیکە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقین.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو، حکومەتی سووریا دەستی بەسەر کەمپەکەدا گرت و زیاتر لە شەش هەزار کەسی بیانی لە 40 نەتەوەی جیاوازی تێدابوو، کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مارک ڕووتە: ڕێگە نادەین جەمسەری باکوور ببێتە جێگەی تەراتێنی نەیارەکانمان






