سوپای سووریا بنکەی سەربازیی تەنەف لە ئەمریکییەکان وەردەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا بنکەی سەربازیی تەنەف لە ئەمریکییەکان وەردەگرێتەوە

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە بنکەی سەربازیی تەنەف. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایدەگەیێنێت، یەکەکانی سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بنکەی سەربازیی تەنەفیان وەرگرتووەتەوە و دەستیان بە بڵاوبوونەوە لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و ئوردن کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگریی سووریا، یەکەکانی سوپای عەرەبی سووریا بنکەی تەنەف و دەوروبەریان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە و لە ناوچە ستراتیژییە سنوورییەکاندا جێگیر بوون.

٠ ئەم هەنگاوە دوای هەماهەنگیی نێوان دیمەشق و واشنتن دێت، کە ئامانج لێی ڕادەستکردنی بنکەکە و جێگیرکردنی سوپای سووریایە لەسەر سنووری نێوان هەر سێ وڵاتەکە.

٠ هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی بەرگری، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیان دەکەن و لە هەموو بیابانی تەنەف بڵاودەبنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ چوارشەممە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لە بنکەی تەنەف کشانەوە و ناوچەکەیان ڕادەستی سوپای وڵاتەکە کرد تاوەکو ئەرکە سەربازییەکان لەو سێگۆشە سنوورییەدا جێبەجێ بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ