ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانە سەپاند کە دژی ئەوەن ئەمریکا دەست بەسەر گرینلاند بگرێت
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر ژمارەیەک وڵاتی هاوپەیمانی خۆیدا سەپاند کە وەک خۆی دەڵێت "دژی ئەوەن ئەمریکا دەست بەسەر دوورگەی گرینلاند بگرێت."
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ بەردەوام پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی گرینلاند دەکاتەوە. ئەو پێی وایە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گرنگە. چەند جارێکیش گوتویەتی: ئەگەر ئەمریکا گرینلاد نەخاتە ژێر ڕکێفی خۆی؛ ڕووسیا و چین ئەو کارە دەکەن. هاوکات ڕەتیشی ناکاتەوە کە ئەگەر هەیە بە بەکارهێنانی هێز ئەو دوورگەیە بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێناسی گومرگی لەسەدا 10 لە 1ـی شوباتەوە لەسەر دانیمارک، نەرویج، سوید، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا و فینلاند دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- ئەم پێناسە گومرگیانە لە یەکی حوزەیرانی داهاتوو بۆ 25% بەرز دەبنەوە و بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێک دەکرێت کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات ئەو دوورگەیە بکڕێت.
کاردانەوەکان: ئەم بڕیارەی ترەمپ کاردانەوەی وڵاتانی ئەوروپای بەدوای خۆیدا هێنا. کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەم هەنگاوەی ترەمپی بە "هەڵە" ناوبرد. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش بڕیارەکەی ترەمپی بە "قبووڵنەکراو" وەسف کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





