بۆ وەرگرتنی پارە جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە؛ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، سەرجەم ئەو جووتیارانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكاتەوە كە تا ئێستا پارەی گەنمی ساڵی 2015ـەیان وەرنەگرتووە یاخود چەكی بانكیان وەرگرتووە بەڵام پارەیان بۆ خەرج نەكراوە، لەماوەی 15 ڕۆژدا سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن و بەڵگە پێویستەكان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ پێدانی شایستەكانیان.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە جووتیاران تا ئێستا پارەی گەنمی وەرگیراوی ساڵی 2015ـەیان وەرنەگرتووە، بەشێكیشیان چەكی بانكییان بۆ وەرگرتنی پارەكە پێدراوە، بەڵام لە بانک بۆیان خەرج نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەپێناو ئەوەی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر لە شایستە داراییەكانیان بێ بەش نەبن كە ماوەی نزیكەی 11 ساڵە پێیان نەدراوە، ماوەی 15 ڕۆژی تر لە وادەی ڕادەستكردنی مامەڵەكانیان درێژ دەكەینەوە، بەو ئومێدەی تاوەكو 25ـی ئەم مانگە جووتیاران چەكی بانكیان بهێنن كە پێشتر وەریانگرتووە، ئەوانەشی چەكی بانكیان نییە، بەڵگە پێویستەكانیان بهێنن كە گەنمیان لێ وەرگیراوە.
ڕوونیشی كردەوە، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بڕە پارەیەک لەبەرامبەر شایستەی دارایی ساڵی 2015ـی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە، بەڵام تاوەكو داتای سەرجەم ئەو جووتیارانە كۆ نەكەینەوە كە شایستەی پێدانی ئەو بڕە پارەیەن، ناتوانین پارەكە دابەش بكەین، بۆیە داوایان لێ دەكەین لە زووترین كاتدا سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەكانیان بۆ تەواو بكەین و نووسراوی لیستی جووتیارانی شایستە ئاڕاستەی (بانكی حەدیاب) بكەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی میران، تا ئێستا 80 بۆ 90 جووتیار نەهاتوون چەكی بانكی پێشتریان ڕادەست بكەنەوە یاخود مامەڵەی پێدانی چەكی بانكی نوێ تەواو بكەن، بۆیە لەڕێگەی ئاڤاوە داوایان لێ دەكەین بەزووترین كات سەردانمان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وەتسئەپ قەدەغە دەکات و جێگرەوەی دەستنیشان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بانکی ڕواندز مووچە بۆ چەند خانەنشینێکی پەککەوتە دەباتە ماڵەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستی مووچەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە نوێیەکەی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە 680 هەزار و 100 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن






