ڕووسیا وەتسئەپ قەدەغە دەکات و جێگرەوەی دەستنیشان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا وەتسئەپ قەدەغە دەکات و جێگرەوەی دەستنیشان دەکات

ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپ. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


کرێملین گوشارەكانی بۆ سەر بەرنامەکانی نامە گۆڕینەوە تووندتر کردووەتەوە و هەوڵی قەدەغەکردنی یەکجارەکی واتسئەپ دەدات، لە کاتێکدا زیاتر لە 100 ملیۆن هەژماری ئەو ئەپڵیکەیشنە لە نێو ئەو وڵاتەدا کاری پێدەکرێت، ڕووسیا شوێنگرەوەی ئەو بەرنامەیە ئاشکرا دەکات. 


چیرۆکی سەرەکی: دوای جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەرپرسانی ڕووسیا چەندین بەرنامەی نامە گۆڕینەوە و ئەپڵیکەیشنی سۆشیال میدیایان لە وڵاتەکەیاندا قەدەغە کردووە، بەشێکیان تەنیا لە ڕێگای VPNەوە کاردەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
کۆمپانیای مێتا، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "حکومەتی ڕووسیا هەولی 'بلۆککردنی تەواوەتی' بەرنامەی واتسەپی داوە، بەکارهێنانی وەتسئەپ ناتوانن سوودمەندبن لە خزمەتگوازرییەکانی کۆمپانیای مێتا. 


لەلایەکی دیکەوە:
پاول دۆرۆڤ، دامەزرێنەری تێلیگرام، ڕایگەیاند: حکومەتی ڕووسیا دەیەوێت بەم کارە سانسۆری سیاسی بسەپێنێت و خەڵک ناچار بکات بەرنامەیەک بەکاربهێنن کە لەژێر چاودێری خۆیاندا بێت.


ئەم هەوڵانەی ڕووسیا لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش حکومەتی ئەو وڵاتە دەستی کرد بە سنوردارکردنی تێلیگرام بە پاساوی نەبوونی ئاسایش، بەرپرسانی ڕووسی دەڵێن: "ئەم ڕێکارانە ڕەوان و ڕێگەپێدراون چونکە پێشتر مێتایان وەکو 'ڕێکخراوێکی توندڕەو' ناساندووە."


زانیاریی زیاتر:
 ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کرێملین گوشارەکانی بۆ سەر بەرنامەکانی نامە گۆڕینەوە تووندتر کردووەتەوە، هاوکات لە ساڵی 2022ـەوە فەیسبوک و ئینستاگرامیش لە ڕووسیا قەدەغە کراوون و تەنیا لە ڕێگەی VPNـەوە کار دەکەن. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، مۆسکۆ هەوڵ دەدات هاووڵاتیانی بەرەو بەرنامەیەکی ناوخۆیی بە ناوی 'ماکس' ئاڕاستە بکە، کە هاوشێوەی 'وی چات'ی چینییە، ئەوەش ڕێگە بۆ چاودێریکردن ئاسان دەکات.


ئەمەش بزانە: ڕووسیا لە ساڵی 2025ـەوە بڕیاری داوە بەرنامەی 'ماکس' لەسەر هەموو ئامێرە نوێیەکان بەردەست بێت هاوشێوەی ئەپڵیکەیشنی 'VK'ە کە یەکێکە لە بەناوبانگترینی ئەپەکانی سۆشیال میدیا و زۆرترین بەکارهێنەرانی لە نێو ڕووسیادا هەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ