پەرلەمانی عێراق: پێنج هەزار تیرۆریست لە زیندانەکانی عێراقدان؛ زیاتر لە 90%ـیان بیانین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا پرسی گواستنەوەی چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنیی تاوتوێ کرا، تێیدا ئاشکرابوو کە لەم کاتەدا زیاتر لە پێنج هەزار تیرۆریست لە زیندانەکانی عێراقدان و زیاتر لە 90%ـشیان بیانین.
لێدوانی فەرمی: سەفا جابری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردووە، لە کۆبوونەوەکاندا بەرپرسانی ئەمنیی پێیان ڕاگەیاندوون سێ هێڵی پتەوی پاراستن بە دەوری ئەو زیندانییانەی داعشدا دروستکراون کە بەم دواییانە لە سووریا هێنراونەتە وڵات، پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارەکانیش بە هاوکاری هاوپەیمانان و لە ژێر تووندترین ڕێککاریی ئەمنیدا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی عەلی زیرجاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بەرپرسانی ئەمنی لە کۆبوونەوەکەدا ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ژمارەی زیندانیکراوان بە تۆمەتی تیرۆر و ئەوانەی تاوانی تیرۆرستییان لە عێراق ئەنجامداوە زیاتر لە پێنج هەزار کەسن، لەو ژمارەیەش زیاتر 90%ـیان بیانین، بۆیەش پەرلەمانتاران داوایان لە حکومەت کرد بە فەرمی داوا لەو وڵاتانە بکەن، زیندانیکراوەکانیان ببنەوە، چونکە مانەوەیان هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر عێراق.
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا، هەریەکە لە وەزیری داد، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بریکاری وەزارەتی دادی عێراق بۆ کاروباری هەواڵگریی ئامادەبوون و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
22 خولەک لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەتسئەپ قەدەغە دەکات و جێگرەوەی دەستنیشان دەکات






