پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی 21 لیژنەی هەمیشەیی دەدات؛ یەکێکیان تایبەتە بە گەنجان

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی 21 لیژنەی هەمیشەیی دەدات؛ یەکێکیان تایبەتە بە گەنجان

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی لیژنەکانی پەرلەمان و دابەشکردنی پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکاندا بەردەوامە، ڕێککەوتنیش کراوە کە ژمارەی لیژنەکان لە  25 ـەوە بۆ 21 لیژنە کەمبکرێتەوە، لیژنەیەکی هەمیشەیی تایبەت بە گەنجانیش دروستدەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەماندا ڕێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی ژمارەی لیژنەکانی پەرلەمان لە 25 ـەوە بکرێتە 21 لیژنە، ئەوەش بە ئامانجی چالاکی کاری لیژنەکان و ڕێگری لە تێکەڵبوونی تایبەتمەندیی و دەسەڵاتەکانیان.

لێدوانی فەرمی: وەفا شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری، نەوت و غاز، دەستپاکی، دارایی، پەروەردە، خوێندنی باڵا و تەندروستی بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە هەیە زۆرترین خواستی پەرلەمانتارانیان لەسەرە و دەیانەوێت لەم لیژنانەدا ببنە ئەندام، بۆیەش بڕیاردراوە ئەو لیژنانەی کەمتر خواستیان لەسەرە لەگەڵ لیژنەکانی تر لەیەک بدرێن.

لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ نووسینگەی عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی تازە دراوە بەناوی لیژنەی کار، خزمەتگوزاریی فیدراڵی، گەنجان، وەرزش و کۆمەڵگای مەدەنی، ئەم لیژنەیەش ئەرکی پێشکەشکردنی بڕیار و پڕۆژەیاسا و پێشنیاز دەبێت لەبارەی هەر پرسێک کە خۆشگوزەرانی بۆ گەنجان دابین بکات، هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت و وەبەرهێنان لە تواناکانیاندا بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تریش یەکلاییکراوەتەوە کە ئەویش لیژنەی هەرێمەکان، پارێزگاکان، بەرنامەی حکومی و ئەوقافە، ئەرکی ئەم لیژنەیەش چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکان دەبێت، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتیکردنی دادپەروەریی لە دابەشكردنی داهات و پڕۆژەکان بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ