سەرکردایەتیی سوپای عێراق ئامادەکارییەکان لەسەر سنووری سووریا تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرکردایەتیی سوپای عێراق ئامادەکارییەکان لەسەر سنووری سووریا تاوتوێ دەکات

دیمەنی کۆبوونەوەی وەزارەتی بەرگریی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان لەسەر سنووری عێراق و سووریا ئەنجام دەدات تاوەکو بەهێزکردنی یەکە سەربازییەکان و ڕێگری لە هەر مەترسییەک جێبەجێ بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی سوپا، حەشدی شەعبی و پاسەوانی سنوور بۆ تاووتوێکردنی دۆخی سەر سنوور.

٠ یاروڵڵا لە کۆبوونەوەکەدا گوێی لە ڕاپۆرتە وردەکان گرت دەربارەی دابەشبوونی هێزەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی یەکە سەربازییەکان و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی وردی سنوورە نێودەوڵەتییەکان.

٠ جەختی لە پشتگیریکردنی هێزەکان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستییەکان کردەوە، هەروەها داوای کرد چاودێریی وردی کامێرا گەرمبینەکان بکرێت تاوەکو ڕێگری لە هەر جۆرە دزەکردنێکی نایاسایی بگیریێت.

٠ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا ئەولەویەتێکی سەرەکییە بۆ هێزە چەکدارەکان تاوەکو پارێزگاری لە تەواوی خاکی نیشتمان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ