بەڕێوەبەری بانکی ڕواندز مووچە بۆ چەند خانەنشینێکی پەککەوتە دەباتە ماڵەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بەڕێوەبەری بانکی ڕواندز لەکاتی پێدانی مووچە بە خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە ماڵەکەی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بانکی ڕواندز، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە خانەنشین و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سنوورەکەی نەیانتوانیوە بڕۆن بۆ بانک و مووچەکانیان وەرگرن، خۆی و ستافێکی بانک یەک یەک چوونەتە ماڵەکان و مووچەیان پێداون.
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری خانەنشینان بە هۆی ئەوەی هێشتا مووچەکانیان نەچووەتە سەر "هەژماری من"، لە بانکەکان وەری دەگرن؛ ژمارەیەکیان پەککەوتەن و لەسەر جێگە کەوتوون و ناتوانن بچنە بانکەکان، یان لە دەرەوەی وڵاتن و لە ڕێگەی بریکارەوە مووچەکانیان وەردەگرن، دەبێت ساڵانە جارێک کە ئەمەش لەسەرەتای ساڵ دەکرێت، خۆیان ئامادەبن و بۆ ئەوەی مووچەکانیان بەردەوام بێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی چوارشەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگە دابەش کران، بەهۆی ئەوەی بەشێکی خانەنشینان پەککەوتەن و نەیانتوانیوە سەردانی بانک بکەن، هۆشمەند ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری بانکی ڕواندز و ژمارەیەک فەرمانبەر، مووچەی چەند مووچەخۆرێكی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەککەوتەی سنووری قەزاکەیان بۆ بردنە ماڵەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بۆ مووچەی مانگی یەک زیاتر لە 115 هەزار خانەنشین لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچە وەردەگرن؛ ئەو بەشەی کە دەمێنێتەوە، لە بانکەکانەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وەتسئەپ قەدەغە دەکات و جێگرەوەی دەستنیشان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ وەرگرتنی پارە جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە؛ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستی مووچەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە نوێیەکەی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات






