گەوهەر و خوشکەکانی درامایەکی کوردیه‌ و لە شاشه‌ی ئاڤا پەخش دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


درامای گەوهەر و خوشکەکانی، درامایەکی کۆمەڵایەتییە، باس لە سێ خوشک دەکات کە دایکێکی نەخۆشیان هەیە و لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە شاشەی ئاڤا میدیا پەخش دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی: درامای گەوهەر و خوشکەکانی لە مانگی رەمەزان لە شاشەی ئاڤا پەخش دەکرێت، لەناو درامایەکە، گەوهەر خوشکی گەورەیانە گیرۆدەی کۆمەڵێک رووداوی جیاواز دەبێت.


زانیاریی زیاتر: دەرهێنەری کورد کارۆخ ئیبراهیم کاری دەرهێنانی بۆ درامایەکە بۆ کردووە، هەر خۆشی بەشدار بووە لە نوسینی سیناریۆکەیدا لەگەڵ سیناریستی بەناوبانگ کامەران خۆشناو. هاوکات ژمارەیەک هونەرمەندی بەشدار لەوانە، ژیان ئیبراهیم خەیات، دانیە قادر، محەممەد شێروانی، بژار سەعدی، دیمەن زەندی و چەندین هونەرمەندێکی دیکەش بەشدارن. خاتوو روئیا جەباری، یەکێکە لەو خانمانە لە زنجیرەکەدا ڕۆڵدەگێڕێت، کە خۆی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ