کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ کۆتایی هات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و تاوتوێی ڕێککەوتنەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاڤا کرا.
چیرۆکی سەرەکی: کۆنفراسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ـی مانگ بەردەوام دەبێت. یەکەمجارە لەسەر ئاستی دەرەوە شاندی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر هاوشان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بەشداری کۆبوونەوەیەکی باڵا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە میانی دیدارەکەدا، ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی دیمەشق و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە تەواو بوو، کۆبوونەوەکانی مەزڵووم عەبدی و شاندی یاوەری بەردەوام دەبن لە کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا.
٠ مارکۆ ڕۆبیۆ دووپاتی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پرسی سووریا و پرۆسەی یەکگرتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سەرووی کارە لەپێشینەکانی خۆیەوە دادەنێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەتەوە. مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی وەستاون، دەردەکەوێت هەر سێکیان خۆشحاڵن.
لەلایەکی دیکەوە: دوای کۆبوونەوەکە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا دیارترین پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کران و یەکگرتوویی و سەروەریی سووریا دووپاتکراوە، ئەمریکا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە






