پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە

شەیری بکە لە:
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە

دیمەنی چەند قوتابییەک لە قوتابخانەیەکی بەغدا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پەروەردە دووپاتی کردەوە، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ دامودەزگاکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، قوتابخانەکان ناگرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنی پێنجشەممە، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فەرمانبەران، کاتی دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: کەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد: کاتژمێرەکانی خوێندن بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان بەردەوام دەبن بەبێ گۆڕانکاری لەماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، بە ئامانجی دڵنیابوون لە تەواوکردنی پرۆگرامی خوێندن بەپێی پلانە پەروەردەییە پەسەندکراوەکان.

پەیوەست بەم بابەتە: شارەزایان و لایەنە پسپۆڕەکانی فەلەکناسی پێشبینی دەکەن ڕۆژانی 18 یان 19ـی شوبات ببێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە هەموو جیهاندا، لە بەرامبەردا نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئیسلامیی شیعەمەزهەبەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ