لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی كوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون بەماددەی هۆشبەر بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی كوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون بەماددەی هۆشبەر بەڕێوەدەچێت

دیمەنی شاری هەولێر و ماددەی هۆشبەر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی 'كوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون بەماددەی هۆشبەر'، بەرپرسانی باڵای هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی دادوەری، لایەنە سیاسییەكان، ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە جیهانییەكان و كەسایەتییە ئایینیەكان لە هەولێر كۆدەكاتەوە، بۆ یەكەمجاریش پرۆژەیەكی گشتگیر بۆ هاوكاریكردنی قوربانیانی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان ڕادەگەیێنرێت.

چیرۆكی سەرەكی: وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە 15ـی شوبات، لە شاری هەولێر، كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی 'كوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون بەماددەی هۆشبەر' بەڕێوەبچێت، كە لەلایەن نووسینگەی ڕێكخستنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان، بە پاڵپشتی و هەماهەنگیی هەریەك لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان و ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و پەنابەران، ڕێكدەخرێت. 

لێدوانی فەرمی: دیندار زێباری، بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخستنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کۆنفرانسی کوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون تیشک دەخاتە سەر ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و خستنەڕووی هەوڵەکانی دامودەزگا حکومییەکان و ئەو ئاڵنگاریی و دەرفەتانەی لەئارادان.

لە کۆنفرانسەكە، پڕۆژەیەکی گشتگیر بە ناونیشانی "النجاة" ڕادەگەیێنرێت، کە هەریەک لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان لێی سوودمەند دەبن لە بوارەکانی خۆپارێزی، چارەسەر، پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی.

بۆچی گرنگە: دەرئەنجامەكانی کۆنفرانسەكە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەنگاربووبەوەی ماددە هۆشبەرەکان، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا، دووبارە شیاندنەوەی قوربانییان و خستنەڕووی داواکارییەکان و ئاڵنگارییەکان لەبەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەمەبەستی هاوبەشکردنی ئەزموون و ڕاوێژکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی و تەکنیکی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ